زاری کرمانجی – سۆران:
بەڕێوەبەرایەتی كهشناسیی ههرێمی كوردستان کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاو كردهوه و تیایدا هاتووه، ئەمڕۆ شەممە 7ی 3ی 2026، ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت، سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری پارێزگای دهۆک کەمێک نمەباران و بەفربارین دەست پێدەکات و لە دوای نیوەڕۆ نمەباران و بارانی مامناوەند زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان و پارێزگای دهۆک دەگرێتەوە و ههروهها لە درەنگانی شەوی شەممە کاریگەریی دابارین زیاد دەکات و لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بارانبارین دهست پێدهكات و لە گشت ناوچە شاخاوییە سنورییەکان بەفری كهم دهبارێت.
خێرای با/ لەسەر خۆ – مامناوەند (10-20) کم/ک
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت.
مەودای بینین/ (9 – 10) کم دەبێت.
پلەی گەرما/ کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێ دراوە.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر: 17 پلەی سیلیزی
پیرمام: 13 پلەی سیلیزی
سۆران: 15 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 8 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 16 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 17پلەی سیلیزی
دهۆک: 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 18 پلەی سیلیزی
کەشناسی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشداوە” سبەی یەکشەممە 8ی 3ی 2026، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت بە درێژایی رۆژ، بارانبارین بە شێوەی نمەباران و بارانی مامناوەند لە هەموو ناوچەکانی هەرێم دەبارێت هەروەها لە سەرجەم ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بەفر بارینێکی کەم دەبێت و لە درەنگانی شەودا کاریگەریی ئەو شەپۆلە کۆتایی پێدێت.
خێرای با / لەسەر خۆ – مامناوەند (10-20) کم/ک
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت.
مەودای بینین/ (7 – 9 ) کم دەبێت.
پلەی گەرما/ نزم دەبێتەوە بە (3 تا 5) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێ دراوە.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 14 پلەی سیلیزی
پیرمام: 10 پلەی سیلیزی
سۆران: 12 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 4 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 13 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 14پلەی سیلیزی
دهۆک: 12 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 14 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 15 پلەی سیلیزی

































































