دوای هێرشەكانی شەوی رابردوو بۆ سەر بنكە و پێگەكانی چەكدارانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای نەینەوا و چەند شوێنی دیكە، ئەو هێزە لە سەرجەم بازگەكان كشانەوە و پۆلیس چوونەتە شوێنی ئەوانەوە.
بەپێی زانیارییەكانی دەست زاری كرمانجی كەوتوون ئەمڕۆ 7-3-2026 لە سنووری پارێزگای نەینەوا حەشد لە زۆربەی بازگە و بنكەكانیان دەستیان بە چۆڵكردن و كشانەوە كردووە.
زانیارییە بڵاو كراوەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن ” لە سنووری پارێزگای نەینەوا سەرجەم بارەگا و بنكەكانی حەشدی شەعبی لە ترسی هێرشەكانی فڕۆكەی ئەمەریكا و ئیسرائیل چۆڵ كران، ئێستە لە شوێنی خۆیان نەماون و چۆڵن و بنكە و بارەگاكانیان نەماون و دیار نییە تاكەی بەم شێوەیە بەردەوام دەبن، لەبەر ئەوەی بەشێك لەو هێزە چەند بنكەیەكی نهێنییان لە ناو شار و شوێنی نیشتەجێبوونی هاووڵاتییان كردووەتەوە.

































































