مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سەرۆكی ئەمەریكا لە وتارێكی دا ڕایدەگەیەنێت كە دوو ڕیزی سەركردە باڵاكانی ئێران كوژراون و ئێستا حكومەتی ئێران گەیشتووەتە ڕێزى سێیەم .
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا، ئێوارەی دوێنێ هەینی لە میانەی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە كۆشكی سپی سەبارەت بە شەڕی ئێران ڕایگەیاند “سوپا، هێزی دەریایی و سیستەمی پەیوەندییەكانی ئێران لەناوچوون و هێزی ئاسمانی كۆماری ئیسلامی بەتەواوی لەناوچوون.”
ترەمپ لە درێژەی قسەكانیدا بە بێ ئەوەی ئاماژە بە ناوی هیچ كەسێك بكات گووتی “دوو ڕیزی سەركردە باڵاكانی ئێران كوژراون و ئێستا حكومەتی ئێران گەیشتووەتە ڕیزمی سێیەم .”
دەشڵێت “سوپای ئەمەریكا “بە شێوەیەكی سەرسوڕهێنەر ” باش كار دەكات و خەڵك سەرسام بوون بە ئەدای سوپای ئەمەریكا، لەنێویاندا ئۆپەراسیۆنی فڕۆكە بۆمب هاوێژەكانی بی-2 كە توانای ئەتۆمی ئێرانیان لەناو برد.”
































































