مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
كەناڵی فۆكس نیووزی ئەمریكیی لە هەواڵێكی دا ئاشكرای دەكات كە سێیەمین گرووپی هێرشبەری كەشتییە فڕۆكە هەڵگرەكانی هێزی دەریایی ئەمەریكا بۆ ئۆپەراسیۆنەكانی دژ بە كۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەكراوە.
لە هەواڵەكەی فۆكس نیووز هاتووە “ڕۆژی پێنجشەممە كەشتی فڕۆكە هەڵگری ‘یو ئێس ئێس جۆرج دەبڵیو بوش’ مەشق و ڕاهێنانەكانی تەواو بووە.”
ئەو كەناڵە ئەمریكایە، ئاماژەی بەوەش كردووە كەشتیی فڕۆكە هەڵگری ‘یو ئێس ئێس جۆرج دەبڵیو بوش’ بەم زووانە بەرەو دەریای ناوەڕاست دەڕوات و كەشتی گەورەی فڕۆكە هەڵگری جیراڵد ئاڕ فۆردیش دوای تێپەڕبوونی بە كەناڵی سوێسدا، ڕۆژی پێنجشەممە چووەتە دەریای سوورەوە.


































































