لەگەڵ بەردەوامیی گرژییەکان و ئاڵۆزبوونی دۆخی ئەمنیی ناوچەکە، میدیاکانی ئەمریکا ئاشکرایان کرد کە واشنتۆن بەنیازە هێزی سەربازیی و دەریایی زیاتر ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات.
تۆڕی هەواڵی (فۆکس نیوز)ی ئەمریکی بڵاویکردەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی سێیەمین کەشتیی فڕۆکەهەڵگری خۆی بنێرێتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئەم هەنگاوەی سوپای ئەمریکا، وەک پەیامێکی توندی هۆشداریدەر و نیشاندانی هێزێکی سەربازیی بێوێنە دەخوێندرێتەوە، بەتایبەت کە کۆکردنەوەی سێ کەشتیی فڕۆکەهەڵگری زەبەلاح لە یەک کاتدا لە ناوچەیەکدا، حاڵەتێکی دەگمەنە و ئاماژەیە بۆ ئەگەری فراوانبوونی ململانێ سەربازییەکان.
































































