مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، لە پەیامێکدا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی “ئێکس”، هەڵوێستی وڵاتەکەی سەبارەت بە هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ نێوەندگیری و هێورکردنەوەی بارودۆخەکە ڕاگەیاند.
پزیشکیان ئاماژەی بەوە کرد هەندێک لە وڵاتان هەوڵەکانیان بۆ نێوەندگیری دەست پێ کردووە و ڕایگەیاند: “وڵامی ئێمە بۆ ئەوان ڕوونە؛ ئێمە پابەندین بە ئاشتییەکی بەردەوام لە ناوچەکەدا، بەڵام لە بەرگریکردن لە شکۆ و دەسەڵاتی وڵاتەکەمان، تەنانەت بەقەد سەرە دەرزییەکیش دوودڵ نین.”
لە درێژەی پەیامەکەیدا، سەرۆککۆماری ئێران ڕووی دەمی کردە نێوەندگیرەکان و وتی: “دەبێت ڕووی قسەی نێوەندگیری لەوانە بێت کە بە کەم سەیرکردنی گەلی ئێران، ئاگری ئەم جەنگەیان هەڵگیرساند.”

































































