نێچیرڤان بارزانی و شێخ محەمەد بن زاید لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، نیگەرانیی قووڵیان بەرامبەر پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە دەربڕی و جەختیان لە پێویستیی هەوڵی دیپلۆماسی بۆ پاراستنی سەقامگیری کردەوە و هاوکات پەرەپێدانی پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان ئیمارات و هەرێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد.
ئەمڕۆ هەینی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی له شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبیی یەکگرتووهوه پێگهيشت.
لە پەیوەندییەکەدا، دوایین ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و لێکەوتە مەترسیدارەکانی شەڕ تاوتوێ کران. لهمبارهيهوه هەردوولا نیگەرانیی قووڵیان بەرامبەر بە پەرەسەندنی شهڕ دەربڕی و جەختیان لە گرنگیی چڕکردنەوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان کردەوە بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە و پاراستنی ئارامی و سەقامگیری له ناوچەکەدا.
له تهوهرێكى ديكهدا، پهیوهندییهكانی ئیمارات لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و برەودان بە هاوکاریی هاوبەش لە بوارە جیاوازەکاندا گفتوگۆیان لەسەر کرا. هەردوولا داکۆکییان لە پتەوکردنی زیاتری پەیوەندیی مێژوویی و دۆستانەی نێوانیان کردەوە.
لای خۆیەوە، نێچیرڤان بارزانی سوپاسی هاوكارى و يارمهتييهكانى ئیماراتی بۆ عێراق و ههرێمى كوردستان کرد و هیوای ئارامى و پێشکەوتنی بەردەوامی بۆ گەل و دەوڵەتی ئیمارات خواست.

































































