كەمێك پێش ئێستا درۆنێک لە سنووری ناحیەی وەرتێ کەوتە خوارەوە”.
کەوتنە خوارەوەی ئەو درۆنە دوورە لە ئاوەدانی و هیچ زیانێکی نەبووە”.
چەند رۆژێکە لەسەریەک بە درۆن هێرش دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان و زۆربەیان سنووری پارێزگای هەولێر دەگرنەوە.
گرووپە چەکدارەکانی ناسراو بە (مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق) بەرپرسیارێتیی خۆیان لە بەشێکی زۆری هێرشەکان راگەیاندووە.
زۆربەی ئەو هێرشە درۆنییانە لە رێگەی سیستمی بەرگرییەوە تێکدەشکێندرێن و دوور لەو ئامانجە دەکەونەوە کە بۆیان ئاراستە کراون.

































































