ڕاپەڕینە شکۆمەندەکەی بەهاری ساڵی 1991 بە وەرچەرخانێکی مێژوویی خەباتی بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلی کورد و شۆڕش وڕاپەرینەکانی هەژمار دەکرێت کە بۆ یەکەمینجار بوو کە توانیی شۆڕشی گەلی کورد بگەێنێتە ئەنجام ئەو ڕزگاری خاک و نیشتیمان و گەلێک بوو کە دەیان ساڵ بوو بە دەست ستەمکارییەکانی رژێمەکانی عێراقەوە تووشی نەهامەتی و کاوڵکاری و کوشتن و لەناوبردن ببووە.
پێشێینیەکانی سەرۆک بارزانی، لە داستانی 46 رۆژی خواکورک لە ساڵی 1988 بۆ تێکچوونی رەوشی عێراق و گۆرانکاریی لەناوچەکە و دواتر ئامادەکارییەکانی لەگەڵ هێزولایەنەکوردستانییەکان کە ئەو کاتە بەرەی کوردستانی بوو ، ڕێنەمایکردن و دانانی نەخشە و پلانی وردبینانە و ناردنی پەیام بۆ هەموو هێزەکانی سەربەعێراق تا ڕووبەڕووی ڕاپەرینکاران و هێزی پێشمەرگە نەبونەوە ، ڕێنەمایی پێوست بۆ حزب ولایەنەکان ئاماژەیەکی روونن بەوەی کە پارتی دیموکراتی کوردستان ، رابەرایەتی سەرۆک بارزانی ئەندازیاری راپەرین و ئەزموونی ئەمڕۆی هەرێمی کوردستان بووە .
سەرۆک بارزانی ، وەک ئەندازیاری و نەخشەرێژ و کارەکتەرێکی بەهێز و بەتوانا توانی گشت هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ژێر یەک ڕەشماڵدا کۆبکاتەوە و دواتر بە هەماهەنگی لەناوشارەکانی کوردستان شۆڕشێک لە دژی ڕژێمی بەعس بەرپا بکاتەوە و لە ماوەی چەند رۆژێکدا بڵێسەی ئاگری راپەرین و ئازادی بگەێنێتە سەرانسەری کوردستان .
هەر ئەو راپەرینە شکۆمەندە بوو کە توانی خەباتی چەکداری بگۆڕێت بۆ خەباتی شارستانی و دیموکراسی و دوای بانگەوازییە مێژووییەکەی سەرۆک بارزانی لە شاری کۆیە ، ببێتە هەوێن و دارێژەی بەرنامەی حکومرانی کە خۆی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی دیموکراسیانە و پێکهێنانی پەرلەمان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دواتر ڕووبەڕووی هەموو ئەو ئاڵنگاری و پیلانگێرییانە ببێتەوە کە دژی هەرێمی کوردستان ئەنجامدران ، هەروەها لە رووی ئاستی دیپلۆماسی و سیاسییەوە ، پەیوەندییەکانی کوردستان و دانپێدانانی نێودەوڵەتی بۆ هەرێمی کوردستان بەدەستبهێنرێت.
پارتی دیموکراتی کوردستان، وەک هەمیشە کاری و خەباتی بەردەوامە لە پێناو ئاشتی و پێکەوەژیان و یەکریزی و تەبایی نێوماڵی کوردستانی و فەراهەمکردنی ژیانێکی خۆشگوزەران و شایستە ، بۆیە، مێژوویی پرسەروەری راپەرین و ئەزموونە دیموکراسی و دەستکەوتە یاسایی و دەستوورییەکانی و پێشکەوتنەکانی لە گشت بوارەکانی بکەینە هەوێنی گەشەسەندنی زیاتر و پێشکەوتنی زیاتری هەرێمی کوردستان و دەستکەوتەکانی و پێوستە هەموو لایەنەکانی پشتیوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی کابینەی نوێی بن و بەرهەمی راپەڕین و دەستکەوتەکانی بپارێزین کە توانی وەرچەرخانێکی گەورە و مەزن کە ئەویش ئازادی و سەربەستی بوو بۆ کوردوکوردستان .

































































