محەممەد مەحموود- سۆران:
له چوارچێوەی زیادکردنی ئامێرەکانی ATM بۆ سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەسەرەتای ئەمساڵەوە چەند ئامێرێک زیادکراون و نوێترین ئامێریش لە دووسایدی قەسابان داندراوە، بەڵام هێشتا ئەو بانکانە جێگیر نەکراون کەوا مووچە خۆران بتووانن لە کاتی هاتنی مووچە پارەکانیان ڕابکێشن.
تا ئێستا لە سنووری ئیدارەی سۆران زیاتر 20ئامێری ڕاکێشانی پارە داندراون و مووچەخۆر و فەرمانبەرانیش داوای دانانی ئامێری زیاتر دەکەن بەتایبەتی هەندێ لە بانکەکانی بەشدار لهپڕۆژەی هەژماری من، پەنجەرەی وەرگرتنی پارەیان زۆر کەمن له ئامێرەکانی ATM و قەرەباڵغی زۆریان لە سەر دروست دەبێت”.
سەرچاوەیەک لە تیمی هەژماری من بە زاری کرمانجی راگەیاند” مانگ دوای مانگ کاری زیاتر لەسەر زیاد کردنی ئامێرەکانی ATM دەکەین بەپێی پێویستی مووچەخۆران ، هەوڵیش دەدەین لە ناحیەکانیش ئامێری ATM دابنێین.


































































