محەممەد مەحموود- سۆران :
پاڵپشت بە نووسراوی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندیدا بۆ نوێکردنەوەی مینحەی مانگانەی مامۆستایانی ئایینیی خۆبەخش بۆ ماوەی یەک ساڵ ، ئەو پاداشتە مانگانەیە، بڕەکەی 250 هەزارە و بۆ 1500 مامۆستای ئایینیی لە هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.
لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆرانیش 125 مامۆستای ئایینیی خۆبەخش لە مزوگەکانی ئەو سنوورە کاری وتاربێژی دەکەن، بڕی پارەی تارخانکراو بۆ ئەو 125 مامۆستائایینەیی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکاتە 31 ملیۆن و 250 هەزار دینار، نوێکردنەوەی ئەو پاداشتەش بۆ ماوەی یەک ساڵە لە ڕێکەوتی ١-١-٢٠٢٦ تاکو ٣١-١٢-٢٠٢٦

































































