زاری کرمانجی :
ئەمرۆ چوارشەممە بەرێوەبەرایەتى چاودێرى بازرگانى سۆران، ڕایگەیاند:”، تیمی پشکنین و چاودێری بازار قەزای سیدەکان لەچالاکیەکی گشتگیردا بازاری سەنتەری شاریان بەسەر کردوەو لێکۆلینەوە بەدوا داچوونی زۆریان کرد لەسەر نرخەکان و لایەنی تەندروستی و رێنمایی کارو پیشە لە بازاردا .
بەرێوەبەرایەتى چاودێرى بازرگانى سۆران، لەئەنجامدا ژمارەیەک پیشەوەر ئاگادارکردنەویان پێدرا تا سەردانی قائیمقامیەتی قەزای سیدەکان بکەن بۆ کاردانەوەی یاسایی،
ئاشکراشی کرد:” بڕێکی زۆری کەلوپەلی ماوە بەسەرچوو دەستی بەسەردا گیرا و چەند شوینێکیش ماوەی دیاری کراویان بۆ دیاری کرا بۆ پابەند بوون بە ڕێنماییەکان بەپێچەوانەوە شوێنەکانیان دادەخرێت.

































































