وەرزش ـ زاری كرمانجی:
ئەمڕۆ شەممە، لەسەر یاریگەی خۆی یانەی رواندز پێشوازی لە گارە دەكات.
كاتژمێر 2ـی دوانیوەڕۆ، گەردەگەرد دەبێتە شانۆی رووبەڕووبوونەوەی یارییەكی قورس لەنێوان گارە و رواندز.
هەردوو یانەكە بەدۆخێكی ناسەقامگیر تێپەڕدەبن، بەشێوەیەك لەسێ گەڕ رابردوو، گارە لەسەر یاریگەی خۆی لەگەڵ قەڵادزێ یەكسانبووە، و بە رانیەش دۆڕاوە. هاوكات سەردانی پێشووشی بۆ ئیدارەی سۆران بووە، و لەو یارییەش لەگەڵ هەڵۆ یەكسانبوو. رواندز، بەیەكسانبوون لە سێمێل گەڕایەوە و لەگەڵ كۆیە و خانەقین ـیش تووشی شكست بووە.
رواندز، خاوەنی یەك خاڵە و گارە دوو خاڵی هەیە.