وەزارەتی ناوەخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رێنوێنیی نوێی دەركرد بۆ ئەو شۆفێرانەی كە بیانیین و لە هەرێمی كوردستان دەژین.
ئەمڕۆ چوارشەممە 2026\3\4، بە واژۆی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، میكانزمێكی نوێ پەیڕەو دەكرێت بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی شوفێری بۆ شوفێریی بیانی.
پێدانی مۆڵەتی شۆفێری کوردستان لەسەر بنەمای مۆڵەتی شوفێریی بیانی بە هاووڵاتیانی بیانی نیشتەجێی هەرێمی کوردستان دەبێت، کارمەندەكان و ستافی دیبلۆماسی و کونسوڵگەرییەكان، رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و خێزانەكانیان كە لەگەڵیان نێشتەجێن، ئەو میكانزمە نوێیە دەیانگرێتەوە.
هەروەها ئەو هاووڵاتیانەی کوردستان کە هەڵگری مۆڵەتی شوفێریی بیانیین لەو وڵاتەی لێی نیشتەجێن و دەیانەوێ مۆڵەتی هەرێمی کوردستان دەربکەن، ئەو میكانزمە نوێیە دەیانگرێتەوە.
ڕێنوێنی و وردەكاریی میكانزمە نوێیەكە لەم لینکەدایە:
https://url-shortener.me/FIYU
































































