ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، سوپای ئیسرائیل رایگه یاند: ئێران هێشتا توانایه کی به ڕچاوی هه یه بۆ هه ڵدانی موشه ک به ڕه و ئیسرائیل که هێزی ئاسمانیمان به‌رده‌وامن له پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مووشه‌كه‌كان.
ئاژانسی هه‌واڵی جیهانی “فرانس پرێس” بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئیفی دێفرین گوتەبێژی سەربازیی سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکی تەلەفزیۆنیدا ئاماژەی بەوەکرد، توانیوویانه ده‌یان سه‌كۆی مووشه‌كی ئێران له‌ناو ببه‌ن كه مه‌ترسی به‌رچاویان هه‌بووه له‌سه‌ر ئاسایشی ناوخۆیی ئیسرائیل.
راشیگه‌یاند: ئێران هێشتا به ته‌واوی توانا مووشه‌كییه‌كانی له‌ده‌ست نه‌داوه و بەردەوام دەبین لە به ئامانجگرتنی سه‌كۆ مووشه‌كییه‌كانی ئێران.
گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیل ئاشكراشی كرد،” شوێن و كۆگای هەڵگرتن و بەرهەمهێنان و هەڵدانی مووشەکی بالیستیک لەنێویاندا مووشەکی قەدر لە ئیسفەهان لە ڕۆژئاوای ئێرانیان کردۆتە ئامانج.

































































