تەنها بە سەیرکردنی لێواری گراند کانیۆن تێدەگەیت بۆچی یەکێکە لە حەوت سەرسوڕهێنەری سروشتی جیهان.
دیمەنە شایستە و ڕەنگاوڕەنگەکانی ئەم دۆڵە فراوانە جیاوازە لە هەموو شتێکی تری ئەم هەسارە فراوانە. گراند کانیۆن دەکەوێتە ویلایەتی ئەریزۆنای ئەمریکا و لاس ڤێگاس و فۆنیکس نزیکترین شارە گەورەکانن لە ناوچەکە.
زۆربەی سەردانکەران بەرەو لێواری باشووری دۆڵەکەوە دەڕۆن و ڕۆژێکی تەواو بەسەر دەبەن بە سەرسامبوون بەو دیمەنانەی کە بەدرێژایی لوتکەی کانیۆنەکە یاخود دۆڵەکە کێشراون.
پێش هاتنی ئەوروپییەکان، ئەو دۆڵە خەڵکی ڕەسەنی ئەمریکا تیایدا نیشتەجێ بوو، کە شوێنی نیشتەجێبوون و چەندین ئەشکەوتیان لە کانیۆنەکەدا دروستکرد و تەنانەت خەڵکی پویبلۆش دۆلەکەیان بە ناوچەیەکی پیرۆز دەزانی.
یەکەم ئەوروپی کە گەیشتە دۆڵی گەورە، ئیسپانییەک بوو بە ناوی گارسیا لۆپێز دی کاردیناس کە لە ساڵی ١٥٤٠ گەیشتە کانیۆنەکە.ئەمڕۆش نزیکەی ٥٠٠ ڕەسەنی ئەمریکی لە گراند کانیۆن دەژین

































































