ئەژین غەفار-زاری کرمانجی
بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سۆران ڕایگەیاند، سەدان کەسی هەژار و خاوەن پێداویستی تایبەت سەبەتەی خۆراکیان بەسەردا دابەش کرا.
ئاماژەش بەوەكراوە: ” ٣٠٠ سەبەتەی خۆراک لەناو سەنتەری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دابەش کرا و هاووڵاتییانی هەرسێ قەزاکانی چۆمان و مێرگەسۆر و ڕواندز لێی سوودمەند بوون. ئەم هاوکارییەش کەسانی هەژار و کەم دەرامەت و خاوەن پێداویستی تایبەتی گرتەوە.
ئاماژەش ئاشكراوە: “هاوکارییەکان لەلایەن شێخ باز بەرزنجی دابین کراوە.

































































