بریكارێكی خۆراك له هه‌رێم: بڕی 750 دینار بۆ هه‌ر نه‌فه‌رێك زیاد بووه
وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، پارەی كرێی وەرگرتنی به‌شه‌خۆراكی مانگانه بۆ هەر نەفەرێك تەنیا هەزار دینارە و لەوە زیاتر نییە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی ئاداری 2026 وەزارەتەكە راگەیەندراوێکی بڵاویكردۆوهتهوه “بابەتی بەشەخۆراک بەتەواوی مسۆگەرە، دابەشکردنیشی بەپێی خشتە پەسەندکراوەکان بەردەوامە.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه “تیمەکانی چاودێریکردن بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکان به‌رده‌وامن بۆ چاودێریکردنی کاری بریکارەکان و دۆزینەوەی سەرپێچییەکان”
وەزارەتەکە جەختی لەوە کردەوە کە “نرخی بەدەستهێنانی کەلوپەلی بەشەخۆراکی مانگانە بۆ هەر کەسێک هەزار دینارە، بەبێ زیادکردن”
له‌لای خۆیه‌وه بریكارێكی خۆراك له ئیداره‌ی سۆران به زاری كرمانجی ڕاگه‌یاند؛ پاره‌ی به‌شه خۆراكی مانگانه زیاد بووه، بۆ هه‌ر نه‌فه‌رێكی به‌شه‌خۆراك بڕی 1500 دینار و بۆ یه‌ك نه‌فه‌ر به‌شه ئارد بڕی 250 دینار وه‌رده‌گیرێت، ئێستا بۆ به‌شه‌خۆراك بڕی 750 دینار زیاد بووه.
































































