ئەژین غەفار-زاری کرمانجی
لەلایەن وێنەکێش و نووسەری ژاپۆنی “ماکی کانای” کتێبێک بە زمانی ژاپۆنی بڵاو دەکرێتەوە لەسەر نەورۆز و میراتی کوردی
نووسەرەکە ڕایگەیاندووە لەم مانگە واتە مانگی ئاداری ٢٠٢٦، کتێبێک بڵاو دەکرێتەوە کە تایبەتە بە جەژنی “نەورۆز” و لە چوارچێوەی زنجیرە کتێبی بەناوبانگی (Takusan no Fushigi)ـە.
کانای دەربارەی ناوەڕۆکی کتێبەکە دەدوێت و دەڵێت، لە ڕۆژی یەکسانبوونی بەهاردا، پارێزگای سایتامای ژاپۆن دەبێتە مەیدانی ئاهەنگی نەورۆز؛ ئەو ئاهەنگەی کوردەکان بەبۆنەی ساڵی نوێوە دەگێڕن، بەڵام بەڕاستی کورد کێن؟ و لایەنە شاراوەکانی کولتوورەکەیان چین؟”
کتێبەکە لە ڕێگەی زنجیرەیەک دیدار و گفتوگۆوە کە نووسەر لەگەڵ تاکەکانی کۆمەڵگەی کوردی لە ژاپۆن، ئێران، عێراق، کەنەدا، بەریتانیا و ئەڵمانیا ئەنجامی داون، تیشک دەخاتە سەر جوانی و سەرنجڕاکێشیی میراتی کوردی.

































































