زاری كرمانجی
بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت تا کاتەکانی ئێوارە، لە شەودا کاریگەری نزمە پاڵە پەستۆیەکی لاواز سەرەتا لەسەر بەشەکانی باکووری ڕۆژئاوای هەرێم دەست پێدەکات ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو نمە بارانی لەسەرخۆ دەست پێدەکات لەسەر ئەو ناوچانە، لەکاتەکانی شەو درەنگدا لەسەر سەرجەمی ناوچە (سنووریەکان) ی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ و سنووری ئیدارەی سۆران بەفر بارینێکی کەم دەبێت.
دەشڵێت: پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە پلەکانی دوێنێ لە شەو درەنگدا کەمێک نزم دەبێتەوە.
هەولێر: 16 پلەی سیلیزی
پیرمام: 13 پلەی سیلیزی
سۆران: 14 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 4 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 14 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 15 پلەی سیلیزی
دهۆک: 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 19 پلەی سیلیزی

































































