ئەژین غەفار-زاری کرمانجی
پێگەی National Institute of Drug Abuse، کاریگەرییە خراپەکانی ئاڵوودەبوون بە تووتن و ماددە هۆشبەرەکان ئاشکرا دەکات و دەریختسووە، کێشانی تووتن چەندین جۆری شێرپەنجەی لێ دەکەوێتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوە، کەسانی ئالوودەبوو بە (ماددەی هۆشبەر، جگەرە و تووتن و هتد …) زۆرجار یەک یان زیاتر لە یەک کێشەی تەندروستییان هەیە. لەوانە: نەخۆشی سییەکان و دڵ، جەڵتە، شێرپەنجە یان نەخۆشی دەروونی. پشکنینەکانی تیشک لەسەر سینگ و خوێنی کەسانی ئاڵوودەبوو، کاریگەرییە زیانبەخشەکانی بەکارهێنانی دەرمانی درێژخایەن لەسەر تەواوی جەستە دەردەخەن.
بۆ نموونە، پشکنینەکان دەریان خستووە کە دووکەڵی تووتن دەبێتە هۆی تووشبوون بە چەندین جۆری شێرپەنجە. هەروەها ماددە هۆشبەرەکان زیان بە خانەکانی دەمار، مێشک یان کۆئەندامی دەمار دەگەیەنن.
هاوکات سەرچاوەکە ئاشکرای دەکات بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان مەترسی تووشبوون بە هەوکردنیش زیاد دەکەن. وەک توشبوون بە HIV و Hepatite C (نەخۆشییەکی مەترسیداری جگەرە)، ئەم نەخۆشیانە دەشێت لە بەکارهێنانی ئامێری دەرزی یان سێکسی ناتەندروست تووشی تاکی ئالوودەبوو ببن. هاوکات نەخۆشی دڵ و هەوکردنی پێستیش لە دوای بەرکەوتنی بەکتریا لە ڕێگەی بەکارهێنانی دەرمان و دەرزییەوە تووشی کەسانی ئاڵوودەبوو دەبن.

































































