زاری کرمانجی
ڕێکەوتی ٣ی ئاداری ٢٠٢٦، بە واژووی ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێنمایی ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠٢٦ بڵاو کرایەوە کە هەمواری یەکەمی ڕێنمایی میکانیزمی دەرهێنانی مۆڵەتی شوفێری ژمارە (١١)ی ساڵی ٢٠٢٤ە.
لەو ڕێنماییە نوێیە لەبەر ڕۆشنایی یاسای عێراقی فیدراڵ ژمارە (٣٠)ی ساڵی ٢٠١٥ تایبەت بە چوونەپاڵی کۆماری عێراق بۆ ڕێکەوتننامەی نێودەوڵەتی هاتوچۆ لەسەر ڕێگاکان ساڵی ١٩٦٨ و تەواوکەرەکەی (ڕێکەوتننامەی ئەوروپی ساڵی ٢٠٠٦)، میکانیزمی نوێ خراوەتەڕوو.
بۆ پەسندکردنی مۆڵەتی شوفێری بیانی، چۆنێتی پێدانی مۆڵەتی شوفێری کوردستان لەسەر بنەمای مۆڵەتی شوفێری بیانی بە هاووڵاتیانی بیانی نیشتەجێی هەرێمی کوردستان، کارمەندان و ستافی دیبلۆماسی و کونسوڵگەریی و کارمەندانی دەستە و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و ئەندامانی خێزانیان کە لەگەڵیاندا نیشتەجێن.
هەروەها بۆ ئەو هاووڵاتییانەی کوردستان کە هەڵگری مۆڵەتی شوفێری بیانین لەو وڵاتەی لێی نیشتەجێن و دەیانەوێ مۆڵەتی هەرێمی کوردستان دەربکەن.
ڕێنماییەکە لەم لینکە بەردەستە:
https://drive.google.com/…/1m3iwtO1lG6pqPS1blxP…/view…































































