محەممەد مەحموود- سۆران :
وا بڕیارە ڕۆژی شەممەی داهاتوو وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە بۆ بڕیاردان لە بارەی پشوو یان دەستپێکردنەوەی دەوام لە ناوەندەکانی خوێندن، یەکێتی مامۆستایانیش داوای درێژکردنەوەی پشووەکە دەکات.
ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بە زاری کرمانجی راگەیاند” وەك یەكێتی مامۆستایانی كوردستان داوا دەكەین بەهۆی بارودۆخی ناوچەكە و بەردەوامی شەڕو ململانێیەكان، پشووی ناوەندەکانی خوێندن درێژ بكرێتەوە.
ئەو داواكارییە لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی و پاراستن و سەلامەتیی گیانی مامۆستایان و قوتابییانە.
سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان گوتیشی ” بۆ ئەو مەبەستە ئێمە وەک یەكێتی مامۆستایانی كوردستان داوا لە وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین، ڕۆژی شەمە كە وا بڕیارە كۆبوونەوەیەك ئەنجام بدرێت لەبارەی پشووی خوێندن، داواكارین بە درێژكردنەوەی پشووی خوێندن تا كاتێكی نادیار، ئەمەش لە پێناو سەلامەتی گیانی قوتابییان و مامۆستایانە و بۆ ئەمەش لە گەڵ لقەکانی یەکێتی مامۆستایان و کەس و کاری قوتابییان و مامۆستایان قسەمان کردووە، بۆ سەلامەتی گیانی هەموولایەک داوا دەکەین ئەو پشووە درێژ بکرێتەوە.































































