مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سوپای پاسداران لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاشكرای دەكات كە تەواوی گەرووی هورمزی كۆنترۆڵكردووە .
ئەمڕۆ چوارشەممە 4ـى 3ـى 2026، محەممەد ئەكبەرزادە، بەرپرسێكی باڵای هێزی دەریایی لە سوپای پاسداران بە ئاژانسی هەواڵی ‘فارس’ی ئێرانی ڕاگەیاند “لە ئێستا گەرووی هورمز لە ژێر كۆنترۆڵی تەواوی هێزی دەریایی سوپای پاسداراندایە.”
هاوكات سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕاگەیاندراوێكدا بۆردوومانكردنی 10 كەشتی نەوت هەڵگری لە گەرووی هورمز ڕاگەیاند و دەڵێ “شەوی ڕابردوو 10 كەشتی نەوت هەڵگرمان لە گەرووی هورمز بۆردوومان كردووە و سووتاون، چونكە پابەندی هۆشداریی و ڕێنمایییەكان نەبوون.”
ڕۆژی دووشەممە ئێران داخستنی تەواوەتی گەرووی هورمزی كە گرنگییەكی زۆری بۆ بازرگانی جیهانی نەوت هەیە، بەڕووی هاتووچۆی دەریایی نێودەوڵەتیدا ڕاگەیاند.

































































