زاری كرمانجی-سۆران
عەلی عەبدوڵڕەحمان بەڕێوەبەری گشتی كاروباری مینی هەولێر، ڕایگەیاند: ” ساڵانە تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیمان رێنوێنی تایبەتی بەخۆپاراستن و دوورکەوتنەوە لەناوچە مین رێژ کراوەکان دەردەکات، هاونیشتیمانیان لەمەترسیەکانی مین هۆشیار دەکاتەوە بەتایبەتی لەم وەرزەی ساڵ کەبەهۆی دەرکەوتنی گژوگیای بەهاری زۆرێک لەهاووڵاتییان بە مەبەستی کۆکردنەوەی گژوگیای بەهاری دەردەچن و رەچاوەی رێنمایەکانی خۆپارێزی لەمەترسیەکانی مین ناکەن سەرئەنجام رووداوی نەخوازراوی لێدەکەوێتەوە”.
بەڕێوەبەری گشتی كاروباری مینی هەولێر، داواكاریشە لە هاووڵاتییان رەچاوی رێنماییەکانی خۆپاراستن لەمین بکەن و نزیکی ناوچە گوماناوی و شەڕگە و کێڵگەمینەکان نەبنەوە، لەكاتی بینی مین و تەقەمی دەستی لێنەدەن و لایەنە پەیوەندیدارەكانی ناوچەكە یان تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مینی لێ ئاگادار بكەنەوە، لە پێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتییان.































































