زاری كرمانجی
لە پێشهاتێکی نوێی سەربازیدا، بەریتانیا بە فەرمی ڕایگەیاند کە گورزی سەربازیی ئاڕاستەی کۆماری ئیسلامی ئێران کردووە و چەند ئامانجێکی ئاسمانیی ئەو وڵاتەیان تێکشکاندووە.
وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا لە نوێترین ڕاگەیاندراویدا بڵاویکردەوە، هێزەکانیان بەشدارییان لە هەڵمەتێکی سەربازیدا کردووە دژی تاران.
لە دەقی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: “ئەمڕۆ توانیمان چەند فڕۆکەیەکی ئێرانی بکەینە ئامانج و بە سەرکەوتوویی تێکیان بشکێنین.”

































































