زاری كرمانجی – هەولێر:
به فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌مساڵی خوێندنی (2022-2023)، ملیارێك و 600 ملیۆن دینار بۆ پێداویستییه‌كانی خوێندنی كوردی له پارێزگای كه‌ركووك دابینكراوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (1ی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، لەسەر فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بە گوژمه‌ی ملیارێک و 600 ملیۆن دینار، پێداویستی قوتابخانه‌كان و خوێندن له شاری كه‌ركووك دابینکراوه.
سامان سیوه‌یلی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری راگه‌یاندووه، لەو 20 ملیار دینارەی کە سەرۆکی حکومەت بۆ كڕینی پێداویستیی ناوه‌نده‌كانی خوێندن لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستانی ته‌رخانیکردبوو، خوێندنی كوردی له پارێزگای کەرکووک ملیارێک و 600 ملیۆن دیناری بەرکەوت و پێداویستییەکانیان بۆ دابینکرا.
به‌گوێره‌ی لێدوانی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌مساڵی خوێندن چه‌ندین كه‌لووپه‌ل و پێداویستی قوتابخانه‌كان بۆ خوێندنی كوردی له پارێزگای كه‌ركووك ره‌وانه‌كراوه، هه‌روها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ساڵانه ته‌واوی پرۆگرامه‌كانی خوێندن له لایه‌ن كۆگای كتێبی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه ده‌گه‌یەنرێته كۆگاكانی كتێب له كه‌ركووك و دواتر به‌سه‌ر ناوه‌نده‌كانی خوێندندا دابەش دەکرێن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، دابینکردنی پێداویستی و تێچوونی چالاکییە وەرزشی و هونەرییەکانی ساڵانە و مەشق و راهێنانە پەروەردەییەکانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک. له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه خه‌رجییه‌كانی بۆ دابینده‌كرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا روونیكرده‌وه، تاوه‌كو ئێستا 900 وانه‌بێژیان له پسپۆڕییه جیاوازه‌كان له خوێندنی كوردی له پارێزگای كه‌ركووك دامه‌زراندووه كه مووچه‌ی مانگانه‌یان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ دابینده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی قوتابخانه‌كانی خوێندنی كوردی له پارێزگای كه‌ركووك، سامان سیوه‌یلی گوتی،راستە باڵەخانەی قوتابخانەکان سەر بە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی عێراقن، بەڵام وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاری نۆژەنکردنەوەیان بۆ ئەنجام دەدات.