کەناڵی “فۆکس نیوز”ی ئەمریکی ڕایگەیاند، سوپای ئیسرائیل هێرشێکی کردووەتە سەر کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی شارەزایانی ڕێبەریی لە ئێران. بەپێی سەرچاوەکە، هێرشەکە لە کاتێکدا بووە کە ئەندامانی ئەنجومەنەکە بە مەبەستی دەنگدان و هەڵبژاردنی ڕێبەرێکی نوێ بۆ شوێنگرەوەی “عەلی خامنەیی” کۆببوونەوە. ئەم ئەنجومەنە لە 88 ئەندامی باڵای شارەزا پێکهاتووە کە ئەرکی سەرەکییان دیاریکردنی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێرانە.

































































