زاری کرمانجی – تەکنەلۆژیا
کۆمپانیای Neuralink کە لە بواری پەرەپێدانی پەیوەندی مێشک و کۆمپیوتەردا چالاکە، بە چاندنی چیپێک (چیپ ئامرازی دروستکردنی پەیوەندی ئەلکترۆنییە) لەناو مێشکی نەخۆشەکاندا دەیەوێت دووبارە ئەگەری جوڵە و پەیوەندیکردنیان بۆ دابین بکات. کۆمپانیاکە ساڵانێکە چیپەکەی لەسەر ئاژەڵ تاقیدەکاتەوە و دەیەوێت ڕەزامەندی لە ڕێکخەرانی ئەمریکا وەربگرێت بۆ دەستپێکردنی تاقیکردنەوە لەسەر مرۆڤ، بەڵام تا ئێستا سەرکەوتوو نەبووە.
ئیلۆن ماسک ڕایگەیاندووە: دەیەوێت دڵنیا بێت لە کارایی چیپی Neuralink پێش تاقیکردنەوەی لەسەر مرۆڤ، بۆییە بەڵگەنامەکانی پێشکەش بە FDA کردووە. بەهۆی ئەم داهێنانەوە دەتوانرێت لە دهاتوودا کوێری زکماکیش چارەسەر بکرێت
بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، لە ئێستادا ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا وەڵامی لێدوانەکەی ئیلۆن ماسکی نەداوەتەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای neuralink، بۆ یەکەم تاقیکردنەوەی مرۆڤی کۆمپانیاکە دوو کەسی لەبەرچاو گرتووە کە کێشەی بینین و جوڵەی ماسولکەکانیان هەیە.
تا ئێستا ئیلۆن ماسک زۆر بەڵێنی سەبارەت بە نێورالینک داوە و هەموویان هیوای داهاتوویەکی گەش دەدەن. دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان دەیەوێت ئەم چیپە بەکاربهێنێت بۆ ئەوەی کەمئەندامان بتوانن جارێکی تر بتوانن جوڵە بکەنەوە و چارەسەری نەخۆشیەکانی وەک پارکینسۆن و ئەلزەهایمەر بکەن.
لە کاتێکدا ئیلۆن ماسک و کۆمپانیاکە لە ژێر بەڕێوەبەرایەتییەکەیدا چەندین جار هەوڵیان داوە ڕەزامەندی لە FDA وەربگرن بۆ دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکان و شکستیان هێناوە، کۆمپانیا ڕکابەرەکەیان چەند مانگێک لەمەوبەر ئەمەی بەدەستهێنا. کۆمپانیای سینکرۆن لە مانگی تەمموزدا توانی چیپێک لە مێشکی نەخۆشێکی ئەمریکیدا دابنێت.