ئەژین غەفار-زاری کرمانجی
حکومەتی ئێران هەناردەکردنی هەر جۆرە کاڵایێکی خۆراکی و بەروبومی کشتوکاڵی بۆ دەرەوەی وڵات ڕاگرت
بە گوێرەی بڕیارێکی نوێی حکومەتی ئێران کە ئەمڕۆ لە بەرواری ٣ـی ئاداری ٢٠٢٦ دەرچووە، هەناردەی سەرجەم بەرهەمە خۆراکی و بەروبومە کشتوکاڵییەکان بۆ دەرەوەی وڵات، تا کاتێکی نادیار وەستا.
ئامانجیش لەو بڕیارە، دابینکردنی پێداویستییە سەرەکی و سەرەتاییەکانی بازاڕی ناوخۆی ئێرانە بۆ هاووڵاتییانی.
ئەم هەنگاوە، لە کاتێک دایە کە لە ٢٨ـی شوباتی ٢٠٢٦، ململانێ و جەنگی سێ قۆڵی نێوان ئیسڕائیل-ئەمریکا و ئێران هەڵگیرسا. بەو هۆیەوە، ئێران ئێستا ڕووبەڕووی قەیرانی ئابووری، هەڵاوسان و دابەزینی بەهای دراوەکەی بووەتەوە.

































































