زاری کرمانجی – سۆران :
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، لە سبەینێوە شەپۆلێكی بارانبارینی تر ناوچە جیاجیاكانی هەرێم دەگرێتەوە و ئەگەریشی هەیە لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان بەفر ببارێت.
بەپێی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی، ئەمڕۆ سێشەم ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور و ناوچە شاخاوییەكانیش نیمچەهەور دەبێت، پلەكانی گەرما بەراورد بە پلەكانی دوێنێ كەمێك بەرز دەبنەوە.
ئاماژەی بەوەش كردووە، سبەی چوارشەم ئاسمان لە ساماڵەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور، لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ لە شەو درەنگدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ دەستپێكردنی كاریگەریی شەپۆلێكی بارانبارینی لاواز بۆ سەر ناوچەكەمان لە كاتەكانی شەو درەنگدا، كاریگەریی ئەم شەپۆلەش بۆ ڕۆژی پێنجشەم زیاتر دەبێت.
ئەوەشی روون كردووەتەوە، ڕۆژی پێنجشەم كاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆیەك درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ناوچەكەمان، بارانبارین بەشێوەی نمەباران و بارانی مامناوەند لە ناوچە جیاجیاكان دەبارێت، بەهۆی لاوازیی كاریگەریی شەپۆلەكە هەموو ناوچەكەمان نابارێت، لەسەر هەندێك ناوچە شاخاوییە بەرزەكان بەتایبەت ئەو ناوچە شاخاوییانەی لە هەزار و 800 مەتر لە ئاستی روی دەریا بەرزن، ئەگەری بەفربارینێكی كەم هەیە، هەندێك كات ئەگەری تەزرەبارین لەسەر ناوچە شاخاوییەكان دەبێت”.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 16 پلەی سیلیزی
پیرمام: 12 پلەی سیلیزی
سۆران: 14 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 5 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 12 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 14 پلەی سیلیزی
دهۆك: 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 18 پلەی سیلیزی

































































