سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە راگەیاند ، هیچ هێرشێک نەکراوەتە سەر هێزەکانی پێشمەرگە و تەنیا دوێنێ هێرشێک لە پردێ کراوە بەڵام بۆ سەر پێشمەرگە نەبووە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 3ـی ئاداری 2026، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە، راگەیاند، “هیچ هێرشێک نەکراوەتە سەر هێزەکانی پێشمەرگە.”
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، :تەنیا دوێنێ هێرشێک لە پردێ کراوە، ئەویش بۆسەر هێزی پێشمەرگە نەبووە و لە بۆشایی کەوتۆتە خوارەوە، بۆیە ناتوانین بڵێین بۆ پێشمەرگە بووە.”

































































