موڕشید برادۆستی – سیدەکان
بەرپرسی بنکەی تەندرووستی سیدەکان، رایدەگەینێت:” ماوەیەکە نەخۆشیەک لە نێو خەڵکدا بڵاو بۆتەوە و ڕۆژانە زیاتر لە 100 کەس دەگەێندرێنە نەخۆشخانەکەمان کە باری تەندرووستی بەشێکیان خراپە و بە ناچاری ڕەوانەی سۆرانیان دەکەین .
کاروان فەیسەڵ بەرپرسی بنکەی تەندرووستی سیدەکان،بۆ زاری کرمانجی گووتی:” نیشانەی نەخۆشەکان بەگشتی هەبوونی کۆکە و پەسیو و سەر ئێشەیە، کە بەپێی بڕیاری پزیکشانمان پەتای وەرزی و بەشی زۆریشان هەڵگری نەخۆشی کۆڕۆنان، هەروەها لە 10 نەخۆش دووانیان هەناسە تەنگییان هەیە و رۆژانە بەهۆی خراپی باری تەندرووستیان رەوانەی سۆران دەکرێن .
گووتیشی:” پێویستە هاووڵاتییان خۆیان لە سەرما بپارێزن و بە گەرمی خۆیان دابپۆشن، هەروەها لە شوێنی جەنجاڵی دووربکەونەوە. داواشی لە کارگێڕی قوتابخانەکان کرد:” لە کاتی نەخۆش کەوتتی هەر قوتابییەک کە تووشی ئەم پەتایە و نەخۆشییە بووبێت، پێویسته مۆڵەتی پێ بدرێت تا چاکدەبێتەوە و ڕێگە نەدرێت بۆ سەلامەتی گشتی قوتابیان و مامۆستایان بهێتە قوتابخانە .
سیدەکان ماوەیەکە بڕیاری بە قەزابوونی بۆ دەرچووە و لە رووی کارگێڕیەوە سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانە، دەڤەری برادۆست نزیکەی 20 هەزار دانیشتووی هەیە، بە پێی ئەو ئامارەی بە زاری کرمانجی دراوە، بەشێوەیەکی گشتی لە ماوەی یەک مانگدا نزیکەی سێ هەزار نەخۆش روویان لە بنکەی تەندرووستی سیدەکان کردووە .