وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و تیایدا هاتووه: “ئه‌مه‌ریكا ئیدانه‌ی هێرشه هه‌ره‌مه‌كییه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر به‌حره‌ین و ئوردن و كوێت و قه‌ته‌ڕ و سعوودییه و ئیمارات و عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین.”
وه‌زاره‌ته‌كه هێرشه‌كانی ئێرانی به پێشێلكردنی سه‌روه‌ری ئه‌و وڵاتانه له قه‌ڵه‌م داوه و ده‌ڵێت “به‌هۆی هێرشه‌كانی ئێرانه‌وه ژیانی خه‌ڵك كه‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌وه و زیانی زۆر به ژێرخانی ئه‌و وڵاتانه گه‌یشتووه”
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه: “هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی ئێران مه‌ترسیداره و هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌كه.”
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكادا هاتووه: “ئێمه به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ی ئێران مافی به‌رگریكردن له خۆمان هه‌یه.”

































































