ئادار عەبدولڵا – زاری کرمانجی
سرکەی هەنار بریتییە لە ترشی ئەسیک کە لە کاتی کووڵاندنی ئاوی هەناردا دروست دەبێت توێژینەوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە سرکەی هەنار هەندێک لەو پێکهاتە چالاکە زیندووانەی کە لە هەناردا هەن، وەک پۆلیفینۆل، لەوانە ئەنتۆسیانین و ئێلاجیتانینەکان دەهێڵێتەوە، ئەم پێکهاتانە بە تایبەتمەندی دژە ئۆکسێنەر و دژە هەوکردن ناسراون”.
توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن: ” سرکەی هەنار سوودێکی زۆری هەیە بۆ تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان، لەوانە کەمکردنەوەی پەستانی خوێن و باشترکردنی ئاستی کۆلیسترۆڵ، هەروەها وەک یارمەتیدەرێک بۆ هەرسکردن و چارەسەر بۆ ئازاری قورگ بەکارهاتووە، هەروەها بە شێوەیەکی سەرەکی بەکارهێنراوە بۆ چارەسەرکردنی خورانی بچووک و برینەکانی پێست. لە لایەن پزیشکانەوە وەکوو دەرمانی نەخۆشییەکان سوودی لێ وەرگیراوە.
کانگای زێڕینی ڤیتامینەکانی A و B وCە، کە یارمەتیدەری سووتانی وزەی جەستە دەدەن و کێشی لەشیش کەم دەکاتەوە دۆشاوی هەنار لە پرۆسەی ئاسان هەزمبوونی خۆراکەکان رۆڵ هەیە،بەهۆی ئەوەش هەڵگری رێژەیەکی زۆر ڤیتامینی جۆری Cە، سیستەمی بەرگریی جەستە بەهێز دەکات.
سرکەی هەنار یەکێکە لە خواردنە بە سوودەکان بۆ ژنانی دووگیان چونکە کاریگەریی هەیە لەسەر گەشەکردنی ئاستی هۆشیاریی کۆرپە. پاڵپشتی تەندروستی دڵ دەکات بە کەمکردنەوەی پەستانی خوێن و کۆلیسترۆڵی LDL. کەمکردنەوەی چەوری ناوپۆشی جەستە و هەرسکردن باشتر دەکات و وەک دژە بەکتریا کاردەکات.
هەروەها بەسوودە بۆ پرکردن و بریقەدانەوەی قژ و هەڵوەرین دەوەستێنێت و شەکری خوێن ڕێکدەخات خواردنی لەگەڵ ژەمەکاندا ڕەنگە یارمەتیدەر بێت لە بەڕێوەبردنی ئاستی شەکری خوێن. توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کاریگەری دژە میکرۆبی بەرچاوی هەیە دژی هەندێک بەکتریا.

































































