محەمەد ئامۆکەیی- زاری کرمانجی
ئەمڕۆ دووشەممە 2-3-2026 هاووڵاتییەكی قەزای ڕواندز، لە سنووری بێخاڵ بەر مین كەوت و زامدار بوو.
رەوەند هاودیانی گووتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند:“ کەمێک پێش ئێستا لە سنووری بێخاڵ رواندز هاووڵاتییەک بەناوی کاروان حسێن بەرمین کەوتووە و قاچێکی لە دەستدا.
ئاماژەی بەوەشدا: ” تیمەکانمان چوونەتە شوێنی ڕووداوەكە، بە مەبەستی هێنانەوەی ئەم قوربانیەی مین و گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە.


































































