زاری كرمانجی-دیانا
خاوەن دوكانێكی مریشك فرۆشی لە ناحیەی دیانا سەربە قەزای ناوەندی سۆران، نرخی مریشكی زیندوو دەخاتەڕوو، دەشڵێت نرخەكەی گونجاوە.
عەونی شێروانی خاوەن دوكانی مریشك فرۆشی لە ناحیەی دیانا، بە زاری كرمانجی گووت: ” ماوەیەكە نرخی مریشكی زیندوو لە بازاڕ، هەڵسان و دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت، بەڵام لە ئێستادا نرخەكەی گونجاوە”.
ئاشكراشی دەكات: “ئەمڕۆ دووشەممە 2ی3ی2026 نرخی كیلۆیەك مریشكی زیندوو بە 2 هەزار و 400 دینارە، بەمەش نرخەكەی چەند ڕۆژێكە بە جێگیری ماوەتەوە.


































































