محەممەد مەحموود- رواندز:
یەکەم سەبەتەی خۆراک لە ساڵی نوێ دەستبەدابەشکردنی کراو ئەمڕۆ گەیشتە لای بریکارەکانی خۆراک لە رواندز و زەیت و دۆشاوی تەماتەی لە گەڵ نییە.
ساڵح حەسەن،بریکاری دابەشکردنی ئاردو خۆراکە لە رواندز بە زاری کرمانجی راگەیاند” ئەمڕۆ بەشەخۆراکی مانگی1 گەیشت و دەستبەدابەشکردنی کرا ، ماددە خۆراکییەکانیش پێکهاتوون لە برنج، شەکر، نیسك، لەتەکەنۆک(ئارینۆک)، تا ئێستا لەم بەشەخۆراکەی هاتووه زەیت و دۆشاوی تەماتەی لەگەڵ نییە.


































































