زاری كرمانجی :
لە هەر سێ پارێزگای هەرێمی كوردستان 54 حالەتی ئایدز لە ماوەی یانزە مانگی رابردوو تۆماركراوە.
د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند:” لەماوەی 11 مانگی ڕابردودا زیاتر لە538 هەزار پشكنینی ئایدز لەهەرێمی كوردستان كراوە، لەكۆی ئەو پشنكنینانە 54 حاڵەتی ئایدز تۆماركراون.”
ئەوەشی گووت: “لەو ژمارەیەدا 40 حاڵەت بیانی بونەو ئەوانی دیكە عێراقی بوونە”.
وەزیری تەندروستی ئەوەشی وت:” لەماوەی ساڵێكدا یەك ملیۆن و 500 هەزار حاڵەتی ئایدز لەسەر ئاستی جیهان تۆماركراون، بەگشتی ئێستا نزیكەی 40 ملیۆن كەس وەكو هەڵگری ڤایرۆسیHIV هەن و چارەسەر وەردەگرن”.
هاوكات دلۆڤان محەممەد بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر ئاشكرایكرد، لەساڵی 2014 وە لەپارێزگای هەولێر 28 حاڵەتی ئایدز تۆماركراون، كە 18 یان بیانین و رەوانەی وڵاتەكانیان كراونەتەوە و شەش حاڵەتیشیان خەڵكی شارەكانی دیكەی عێراق بوون، بەڵام لەهەولێر نیشتەجێبون و سێ لە توشبوانیش خەڵكی هەولێرن.
بەگوێرەی ئامارەكان لەپارێزگای سلێمانی 19 حاڵەتی ئایدز تۆماركراون و لە لەپارێزگای دهۆك، هەروەكو د. ئەحمەد عەلی بەرپرسی بەشی ئایدز لەتەندروستی دهۆك ئاشكرایكردوە:”7 حاڵەتی ئایدز لەدهۆك تۆماركراون”.