ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە و گەیشتە 80 دۆلاری ئەمریكی.
ئەم ئێوارەیە بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هێرشكردنە سەر كەشتییەكی نەوت لە كەناراوەكانی عومان و هەروەها ژێرئاوخستنی كەشتییەكی ئێرانی لە گەرووی هورمز لەلایەن ئەمریكاوە، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبووەوە.
ئێستا نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت لە دەرەوەی بۆڕسەی جیهانی 80 دۆلاری ئەمریكییە.

































































