وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەنڕاوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، بارەگای فیرقەی11ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە دەورووبەری ناحیەی دێگەڵە، لە رێگەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوەوە (دڕۆن) پەلاماردراوە .
ئەمڕۆ یەکشەممە، 1ـی ئاداری 2026، وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ بارەگای فیرقەی11ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە دەورووبەری ناحیەی دێگەڵە، لە رێگەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوەوە (دڕۆن) پەلاماردراوە .
وەزارەتی پێشمەرگە جەخت لەوە دەکاتەوە، ئەم پەلامارە تێکدەرانە هەوڵێکە بۆ زیاتر ئاڵۆزکردنی دۆخەکەو نانەوەی پشێوی زیاتر.
هەروەها داوا لە محەممەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق و فەرماندەیی گشتیی هێزەچەکدارەکان دەکات، سنورێک بۆ ئەم دەستدرێژی و کردە دوور لەیاساییانە دابنێت.
وەزارەتی پێشمەرگە داوادەکات بەرپرسیارانی ئەم کردەوەیە رووبەروی لێپێچینەوەی یاسایی بکرێنەوە و بەردەوامی دان بەم کردەوە تیرۆرستیانە بێ وەڵام نابێت.


































































