زاری كرمانجی :
ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی دیسەمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە نی ڕووچی كونسولی گشتی چین لە هەرێمی كوردستان كرد كە بەبۆنەی كۆتاییهاتنی ئەركەكەی لە هەرێم، سەردانی كردبوو.
سەرۆكی حكومەت سوپاسی كونسولی گشتیی چینی كرد بۆ ڕۆڵی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ هەرێمی كوردستان لەماوەی كاركردنی و هیوای سەركەوتنیشی بۆ خواست لە كار و ئەركی داهاتوویدا.
كونسولی گشتیی چین، وێڕای دەربڕینی پێزانینی خۆی بۆ هاریكاریی و هاوئاهەنگیی باشی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كونسوڵخانەی چین و هاووڵاتییانی چینی نیشتەجێی هەرێم، ستایشی پێشكەوتنەكانی هەرێمی كوردستانیشی كرد كە لەم ساڵانەی دواییدا ، كابینەی نۆیەم نەك تەنیا توانی قەیرانەكان بە سەركەوتوویی تێپەڕێنێت، بەڵكو چەندین پڕۆژەی گرنگ و ستراتیجیشی لە پێناو بەهێزكردنی ژێرخانی ئابووری هەرێمی كوردستان ئەنجامداوە.