شەهلا سۆفی-زاری کرمانجی:
توێژینەوە کۆمەڵایەتییەکان دەریدەخەن کە تێڕوانینی گشتی بۆ کێشەکانی تەندروستی دەروونی نایەکسانە، بە شێوەیەکی گشتی تێکچوونەکانی وەک دڵەڕاوکێ و خەمۆکی زیاتر هاوسۆزی وەردەگرن، بەڵام حاڵەتە جددیترەکانی وەک شیزۆفرینیا، نەخۆشی دوو جەمسەری و هەندێک لە تێکچوونی کەسایەتی زۆرجار بە دوژمنایەتی و تێنەگەیشتن و دوورکەوتنەوە بەرەوڕوو دەبنەوە. ئەمەش بەو مانایەیە کە ئەو کەسانەی زۆرترین پێویستیان بە یارمەتی هەیە زۆرجار کەمترین پشتیوانی کۆمەڵایەتی وەردەگرن.
یەکێک لە هۆکارەکانی ئەم “کەلێنە هاوسۆزییە” ئەوەیە کە نیشانەکانی هەندێک لە تێکچوونەکان بۆ خەڵک قورسترە بۆ ناسینەوە یان تێگەیشتن و کاتێک ڕەفتارەکان دەکەونە دەرەوەی مۆدێلی دەروونی ئاسایی، وەک کەموکوڕییەکی کارەکتەری یان هەڕەشەیەک سەیر دەکرێن نەک وەک نەخۆشییەک. بۆ نموونە، توڕەبوونی لەناکاو یان وەرچەرخانی سۆزداری ڕەنگە بە هەڵە بە خۆپەرستی یان ڕەفتاری خراپ بزانرێت نەک نیشانەی تێکچوونێکی ئاڵۆز.
شارەزایان دەڵێن زیادکردنی هۆشیاری و پەروەردەی گشتی سەبارەت بە تەواوی کێشەکانی تەندروستی دەروونی دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ کەمکردنەوەی ئەم جیاکارییە و زیادکردنی پشتیوانی کۆمەڵایەتی.

































































