شەهلاسۆفی- زاری کرمانجی:
لەم ساڵانەی دواییدا، لە خەو هەڵسان لە کاتژمێر ٥ی بەیانیدا وەک نهێنی سەرکەوتن لە کتێبەکانی یارمەتیدانی خۆ و لە سۆشیال میدیادا بانگەشەی بۆ دەکرێت. بەڵام شیکارییەکی زانستی نوێ دەریدەخات کە ئەمە بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە پشتگیری ناکرێت و زوو لە خەو هەڵسان گەرەنتی بەرهەمهێنان و سەرکەوتن ناکات.
توێژەران جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئەدای هەر کەسێک بەندە بە “کرۆنۆتایپ” یان ڕیتمە بایۆلۆژییەکەیەوە؛ هۆکارێک کە تا ڕادەیەکی زۆر بۆماوەییە و دیاری دەکات کە ئێمە لە چ کاتێکی ڕۆژدا زۆرترین وریا و سەرنجمان لەسەرە. بۆ هەندێک کەس بەیانی زوو کاتی لوتکەی ئەدای کارکردنە، بەڵام بۆ زۆر کەسی تر کۆتایی ڕۆژ زیاتر توانای کارکردن و بەرهەمهێنانی دەبێت
بە گوتەی شارەزایان ئەوەی گرنگە هەماهەنگی خشتەی خەوتنە لەگەڵ ڕیتمی سروشتی جەستەدا، نەک یەک ڕەچەتە بۆ هەموو کەسێک جێبەجێ بکرێت. کەم خەوی یان ناچارکردنی خۆت بۆ زوو لە خەو هەڵسان بەرامبەر کاتژمێری بایۆلۆژیت دەبێتە هۆی ماندوێتی و لەدەستدانی تەرکیز و کەمبوونەوەی کارایی.

































































