جەبار عەبدوللا مهاجیر
لە یەکەمی ئاداری ساڵی ۱۹۷۹ گەلی کورد یەکێک لە گەورەترین ڕێبەرە نشتیمانییەکانی لە دەستدا، ”مستەفا بارزانی“. پیاوێک کە ناوی لەگەڵ خەبات و ڕزگارییخوازی نەتەوەیی کوردی گرێدراوە، لە دوورە دەستی و دوور لە خاکی ئەو وڵاتەی کە تەمەنێکی تێدا خەریکی شەڕ بوو، کۆچی دوایی کرد.
مستەفا بارزانی نەک تەنها ڕێبەرێکی سیاسی و سەرکردەیەکی سەربازی بوو، بەڵکو بووە سیمبۆلی خەبات و بەرگری لەمافی نەتەوەیی کوردی. سێ قۆناغی گرنگی لەژیانی خۆی بینی ئەویش بەشداری کردنی لە کۆماری مهاباد و وەکو پەناگە لە یەکێتی سۆڤیەت و ڕابەرایەتی شۆڕشی ئەیلولی کرد و بە یەکێک لەبەهێزترین خەباتە چەکدارییەکانی کورد دەژمێردرێت.
کۆچی دوایی بارزانی کۆتایێک نەبوو بۆ خەباتی گەلی کورد. کوڕەکانی و نەوەکانی درێژەپێدەری ئەو خەباتە بوون و ئەو ڕێگایەیان هەڵبژارد بۆ بەدیهێنانی ئەو خەونەی بارزانی نەمر لە پێناویدا دەجەنگا.
هەرچەندە مستەفا بارزانی لە یەکەمی ئاداری ۱۹۷۹ کۆچی دوایی کرد، بەڵام ئەو لە دڵ و بیری گەلی کوردا هەمیشە زیندووە، میراتی ئەو نەک تەنها لە سیاسەت و خەباتی نەتەوەییدا بەڵکو لە ڕۆحی بەرگریخوازی و ئازادی خوازی گەلێکدا دەمێنێتەوە کە هەرگیز دەستی لە هیوا نەکێشاوەتەوە.
یادی بارزانی نەمر یادی ڕێبەرێکە کە ژیانی بە خەبات بەخشی و ناوی بە مێژوو، ئەوەی لەبیری گەلێکدا بمێنێتەوە، هەرگیز نامرێت.

































































