وەرگێڕان کە ئینگلیزییەوە – ئادار عەبدولڵا
توێژینەوەیەك ئاشكرای دەكات خواردنی تەواوکەری کۆلاجینی ڕۆژانە دەتوانێت پێست گەنج بکاتەوە لەڕێگەی بەرزکردنەوەی و توند کردن و ئاودان یان شێداری – هەروەها چرچ و لۆچی ناهێڵێت.
ماڵپەڕی جیهانی : bbc.com شارەزایان چەندین توێژینەوەیان ئەنجامداوە و دەڵێن متمانەیەکی زۆریان هەیە کە حەبی کۆلاجین یان پاودەر “هەندێک دەستکەوتی یاسایی” پێست دابین دەکات ئەگەر بە تێپەڕبوونی کات بخورێت بەڵام چارەسەرێکی خێرا نییە. هەروەها تەواوکەرەکانی کۆلاجین دەتوانێت ئازاری جومگەکان و ڕەقبوونی جومگەکان کەم بکاتەوە.
بەپێی ئەنجامی ١١٣ تاقیکردنەوە کە نزیکەی ٨ هەزار کەس بەشدارییان تێدا کردووە. کۆلاجین جۆرێکە لە پرۆتین کە بە شێوەیەکی سروشتی لە جەستەدا دروست دەکرێت بەڵام لەگەڵ تەمەندا کەم دەبێتەوە. پاڵپشتی و بەهێزی پێست و نینۆک و ئێسک و شانە بەستراوەکان دەکات، لەوانەش ڕیشاڵ و ئیسقانەکان. بەڵام کۆلاجین چارەسەری هەموو شتێک نییە.
لە سەرەتای گەورەیی بەدواوە جەستە کەمتر کۆلاجین بەرهەم دەهێنێت و ئەو کۆلاجینەی لەدوای تەمەنی گەورەی لە جەستەدا هەیە بە شێوەیەکی خێرا لەناو دەچێت، هۆکارەکانیش وەک جگەرەکێشان و زیانەکانی خۆر، هەروەها بۆ ئافرەتان لە دەوروبەری وەستانی سوڕی مانگانە کاتێک سوری مانگانە لە خانماندا کۆتای دێت پێست کۆلاجینی زیاتر لەدەست دەدات.
بریجیت بینێلام زانای بواری خۆراک لە دامەزراوەی خۆراکی بەریتانی ڕایگەیاند، ڤیتامین سی یارمەتی دروستبوونی کۆلاجین دەدات بەمجۆرە دڵنیابوون لەوەی کە بەشی پێویست لە خۆراکەکانی وەکو میوەی لیمۆ، توو، سەوزە، بیبەر و تەماتە یارمەتیدەر دەبێت. زینک کە لە گۆشت و پەلەوەر و پەنیر و توێکڵی ماسی و گێزەر و تۆو و دانەوێڵەی تەواودا هەیە، هاوکات یارمەتی جەستە دەدات کۆلاجین بەرهەمبهێنێت.

































































