نووسینی : کرێکار قادر ڕوستایی
نووسەر و شارەزا لەبواری چارەسەری پزیشکی تەواوکاری
دارچینی یهكێكه لهكۆنترین بههاراتهكانی جیهان، لهمیسری كۆندا له ئالتۆن بهنرخ تربووە، ههروهها رێژهی بهرههمهێنانی ساڵانهی دارچین دهكاته 35 ههزارتۆن، دارچین (بە ئینگلیزی: Cinnamon، بە عەرەبی: القرفە)، جۆرێک بەهاراتی بۆن خۆش، کە دەخرێتە ناو هەندێک خۆراکەوە، هەروەها بە دەرمانێکی گیایی بۆن خۆش دادەنرێت، درەختی دارچینی کە لە هیندستان و چین و سریلانكاوه دەڕوێت، هەمیشە سەوزە، دارچین دارێکی بچووکە بەرزییەکەی پێنج بۆ حەوت مەترە، هەموو بەشەکانی بۆنێکی خۆشیان هەیە، گوڵەکانی ئەم بەهاراتە لە نێوان مانگی شوبات تا سەرەتای مانگی نیسان دەردەکەون، گەڵاکانی ئەم دارە سەوزن و گوڵی سپییان هەیە، بەڵام بەشی هەرە زۆری دارچیبی سریلانکا ههناردهی جیهان دهكرێت.
دارچینی کاسیا کەبە دارچینی عادی ناسراوە، دارچینی سیلان
کەبە دارچینی ئەسڵ ناسراوە لەخوارە جیاوازی نێوانیان دەخەینەڕوو :
جیاوازی لەنێوان دارچینی ئەسڵ و دارجینی ساختە چیە؟
١_ دارچینی ئەسڵی کەناسراوە بە (Ceylon Cinnamon): لە داری Cinnamomum verum دەستدەکەوێت، زۆرجار لە سیلان (سریلانکا) و بەشێکی ئاسیای باشوور دەردەکەوێت. دەڕوێت.
٢_ دارچینی عادی کەناسراوە بە (Cassia): لە داری Cinnamomum cassia دەستدەکەوێت، زۆرجار لە چین، هیندستان و ڕووسیا، و بەشێکی ئاسیای باشوور دەردەکەوێت، دەڕوێت.
٢_ رەنگ و شێوەی دارچینی ئەسڵ، شیرین تر و زەردتر و شەفاف ترە، وە بەرگەکەی واتا تەختەکانیشی نازکترو سوکترن.
٤_ ڕەنگ و شێوەی دارچینی عادی : تیرترە، سوورێکی قاوەیە، تەختەکانی تۆخ ترن و قورسترن.
٣_ تام و بۆنی دارچینی ئەسڵ، تامێکی شیرین و کەمێک تیژە هەیە، بەڵام بۆنی زۆر خۆشترە.
تام و بۆنی دارچینی عادی، کەمێک شیرینە، تامێکی تیژ و بەھێز و توندی هەیە، بۆنێکی سوک و کەمتری هەیە.
٤_ دارچینی ئەسڵ کەمێک لە ماددەی (Coumarin) تێدایە، کە ئەو ماددەیە زیانی هەیە بۆ” جگەر و سپڵ، خوێن کەم دەکاتەوە. دارچینی ئەسڵ بۆ تەندروستی باشترە.
٥_ دارچینی عادی پڕە لە ماددەی Coumarin، زیانی زۆری دەبێت بۆ” جگەر و سپڵ، تووشی کەم خوێنیت دەکات، قەبزت دەکات، بۆ گەدە بریندار دەکات.
٦_ نرخی دارچینی ئەسڵ لەبازاڕدا” گرانترە بەهۆی جۆری باشیەکەی نایابتر و کوالێتی زۆر بەرزترە، چونکە بۆ تەندروستی مرۆڤ سەلامەت ترە.
٧_ نرخی دارچینی عادی لەبازاڕدا” بەزۆری بەردەستە و هەرزانترە و بە نرخێکی زۆر کەمتر دەفرۆشرێت، بەهۆی نزمی کوالێتی کە بۆ تەندروستیش خراپە و سەلامەت نیە.
تێبینی” کام دارچین بخۆین و بەکاری بێنیین بۆ خواردن؟
ئەگەر بۆ خواردن و چایە، بەکاری دێنی ڕۆژانە دەیخۆیت و بەدوای تەندروستی سەلامەتی خۆت دەگەڕێیت، ئەوا دارچینی ئەسڵی (Ceylon) بەکاربێنە زۆر باشترە و سەلامەت و تەندروستە، بۆ خواردن و خواردنەوە، بەڵام ئەوە بزانە خواردنی دارچینی عادی (Cassia) زیانی زۆری دەبێت لەسەر تەندروستیت بەگشتی.
ئەگەر ویستت بزانیت دارچینەکەت ئەسڵە یان عادییە، هەوڵ بدە جیاوازە بکە بزانە و تام و بۆنی و ڕەنگ و شێوەی تەختەکانی چۆنە.

































































