زاری کرمانجی :
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان، دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان کە ئاسایشی خۆراک پارێزراوە و یەدەگی ستراتیژیی خۆراک بۆ شەش مانگی داهاتوو بەردەستە، هاوکات هۆشداریش دەداتە بازرگانان کە هەر دەستکاریکردنێکی نرخ، سزای یاسایی توندی بەدوادا دێت.
نەوزاد شێخ کامل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند:” پرۆسەی دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگانەی هاووڵاتییان لە رێگەی بریکارەکانی خۆراکەوە بە شێوەیەکی ئاسایی و بەردەوام لە جێبەجێکردندان.
دووپاتی لەوەکردەوە، ئێستا قۆناغی یەکەمی دابەشکردنی بەشەخۆراک بەڕێوە دەچێت و هیچ ئاستەنگێک لەبەردەم گەیشتنی خۆراک بە دەستی هاووڵاتییان نییە.
سەبارەت بە دۆخی کۆگاکان، نەوزاد شێخ کامل، دەڵێت: کە هیچ مەترسییەک لەسەر کەمبوونەوە یان نەبوونی خۆراک لە بازاڕەکاندا بوونی نییە، لە هەردوو کەرتی گشتی (حکوومی) و کەرتی تایبەتدا، بڕی پێویستی خۆراک بۆ ماوەی شەش مانگ لە کۆگاکاندا هەیە، ئەمەش وەک هەنگاوێکی پێشوەختە بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆراکی هەرێم.
گووتیشی:” هەر بازرگانێک دەستکاری نرخی خۆراک و پێداویستییەکان بکەن، سزای یاسایی توندیان دەدەین.

































































