لە عەرەبیەوە: هونەر مەحمود :
مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند: تیرۆرکردنی عەلی خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران “ڕاگەیاندنێکی ڕوونی شەڕە” دژ بە موسڵمانانی شیعە مەزهەب و جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی پێی وایە “تۆڵەسەندنەوە لە ئەنجامدەران و ئەوانەی فەرمانی ئەم تاوانەیان داوە ئەرکێکە و مافێکی ڕەوایە”.


































































