محەممەد مەحموود- زاری کرمانجی :
لە دوێنێوە بەهۆی شەڕو ئالۆزیەکان هاتوچۆی گەشتیاریی و بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ڕاگیراوە، لە هەرێمی کوردستانەوە.
تەنها ڕێگە بەو کەسانە دەدرێت بگەڕێنەوە بۆ ئێران کەهە ڵگڕی ڕەگەزنامەی ئێرانین و لە هەرێمی کوردستانن، بە پێچەوانەشەوە لە دەروازەی تەمەرچیان ئەو هاووڵاتییانەی ڕەگەزنامەی عێراقیان هەیە بۆ خوێندن و نەخۆشی و گەشت لە وڵاتی ئێران بوونە دەگەڕێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان.
لە ئێستادا جوڵەی بازرگانی و گەشتیاری بەتەواوی ڕاگیراوە.
































































